Plus4
berî 1 saet
هەیبەت حەلبوسی؛ ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی دیاریکرد
هەیبەت حەلبوسی؛ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامدەدرێت.
بڕیارە لەو ڕۆژەدا هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە نەبێت، ناوی بڵاوبکرێتەوە.
لەوبارەیە حەلبوسی دەڵێت: ڕۆژی شەممە کە هاوکاتە لەگەڵ 4/11 سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێرین.
حەلبوسی؛ دەڵێت: هەر ئەندامێكی ئەنجومەن ئامادەنەبێت، ناوی خۆی یاخوود فراكسیۆنەكەی بڵاودەكەینەوە تا بزانرێت و ڕوون بێت كێ پرۆسەی سیاسیی لەعێراق پەكخستووە.




