رێکەوتن
Plus4
berî 1 saet

هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان رێککەوتن

 

هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی لەدەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن.

 

🔸 ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە پێناسەی گومرگی یەکبخرێت تا بەشێوەیەکی هاوبەش دەروازەکان بەڕێوەببرێن.

 

🔸 هەردوو وەفدی هەرێم و عێراق جەختیان لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنی ڕێکارەکان کردەوە کەدەبێتە هۆی زیاتربوونی شەفافیەت و بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق.

 

🔸 بڕیارە تیمێکی هونەریی هاوبەش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی دیاریبکەن.