Plus4
berî 2 saet
گەر عێراق هەروا بێ هەڵوێست بێت ناچاردەبین هەڵوێستی ترمان ببێت
وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێکی تووندی ئاراستەی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە کردو دەڵێت: هەڵوێستی ترمان دەبێت.
🔸 شەوی ڕابردوو جارێکیتر گرووپە تیـ.ـرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان، لەڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە.
🔸 لەڕۆژانی ڕابردووشدا چەندین جار هێرشە تـ.ـیرۆریستییەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆسەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون.
🔸 ئەم زنجیرە هێرشانە، بەئاشکراو بە بەرچاوی سوپاو هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێم و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەو زیانی زۆری گیانی و ماددییان هەبووە.
🔸 تائێستا بەغداو فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هەڵوێستی جددییان نەبووە بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشە تیـ.ـرۆریستی و تێکدەرانە.
🔸 پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لەپاراستنی ئاسایشی هەرێم و عێراق، دەبێت ئەو دەستدرێژییانە بەخێرایی بووەستێنرێن و تاوانکاران سزابدرێن.
🔸 ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە دانمان بەخۆماندا گرتووە، بەڵام گەر عێراق هەروا بێ هەڵوێست بێت، ناچاردەبین هەڵوێستی ترمان دەبێت.




