Plus4
berî 2 saet
لەسەر داوای مامۆستایانی خۆبەخشی کەرکوک کارکردن بە نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە راگیرا
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان کرد لە بەغدادو پارێزگاکان کاری ئەو لیژنەیە رابگرن کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی ناو و نووسراوی فەرمانی کارگێڕی بۆ مامۆستایانی خۆبەخشی ساڵەکانی 2018 و 2019 و 2020 تا ئەو کاتەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026 رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، تیمێک وەکو نوێنەری مامۆستایانی خۆبەخشی کەرکوک بەسەرپەرشتی مامۆستا هاوژین نوعمان سەردانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقیان کردو لەسەر داوای ئەوان، کارکردن بە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی عێراق راگیرا.




