berî 7 saet
وەفدێكی باڵای هەرێم بۆ پرسی گرنگ سەردانی بەغدا دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سیستمی ئەسیكۆدا، بگاتە بەغداو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق كۆببێتەوە.
لەوبارەیەوە میدیای پارتی ڕایگەیاند: وەفدە باڵاكەی هەرێم لەگەڵ لایەنی عێراقی، تاوتوێی سیستمی ئەسیكۆدا لەگەڵ عێراق دەكات، سیستمەكە بۆ بەستنەوەی دەروازەكان و سنوورو كاروباری گومرگیی نێوان هەرێم و بەغدایە.
وەفدەكەی هەرێم پێكدێت لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران؛ ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم؛ عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و كەمال ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم.




