Plus4
berî 5 saet
سودانی؛ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی خەڵاتباران کرد
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لەوەفدی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کردو بەبۆنەی گەیشتنیان بەمۆندیال، خەڵاتی گەورەی بەخشییە یاریزانەکان و بڕیارییدا یاریزانانی هەڵبژاردەکە بەچەند خەڵاتێکی جیاواز پاداشت بکات.
خەڵاتەکان بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکە بەمجۆرە دەستنیشانکراون:
🔸 تەواوی یاریزانانی هەڵبژاردەکەو ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی،
هەریەکەو بەخانوویەکی تایبەت لەیەکێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەکۆمەڵگەی (رفیل) لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا خەڵاتدەکرێن.
🔸 پاسپۆڕتی دیپلۆماسی دەبەخشرێت بەسەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکەو دەستەی هونەری و ئەندامانی شاندی هەڵبژاردەکە.
🔸 شەقامێکی گشتی لەبەغداو سەرجەم پارێزگاکان بەناوی (شێرەکانی ڕافیدەین) دەکرێت.
🔸 پەیکەرێکی تایبەتی دیواربەندی وەک دەستکەوتی مێژوویی لەمۆزەخانەی تایبەتی هەڵبژاردەی عێراق دادەنرێت لەبارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەكۆرنیشی (ئەبو نواس) کە ناوی یاریزانەكان و مێژووی دەستكەوتەكەی لەسەر نووسرابێت.
🔸 گۆرانییەکی تایبەت بۆ هەڵبژاردەی عێراق بە بەشداریی سەرجەم هونەرمەندانی ناوداری عێراق تۆماردەکرێت.
🔸 هەموو خولەکانی دەرچوونی ئەمساڵ لەزانکۆو پەیمانگەکان بەناوی (شێرەکانی ڕافیدەین)ەوە دەکرێت.
🔸 دەركردنی پولێكی پۆستە تایبەت بەم دەستكەوتە بۆ مانەوە لەیادەوەریی نیشتمانیدا.




