Plus4
berî 5 saet
بەڕێوەبەری کۆمپانیای پڕکردنی غازی کەرکوک: هیچ قەیرانێکی غاز نییە
موزاهر ئەڵاوێردی؛ بەڕێوەبەری کۆمپانیای پڕکردنی غازی کەرکوک ڕایگەیاند: ئێستا لەڕابردوو زیاتر غاز ئامادە دەکرێت، چوونکە پێشتر 23 هەزار بووتڵی غاز ئاماده دەکرا، بەڵام لەئێستادا گەیشتووەتە 25 هەزار بووتڵ.
وتیشی: سبەی یەکشەممە، بەچاودێریی فەرمانبەرانی دابەشکردنی غازی کەرکوک و لەڕێگەی بریکارەکانەوە، غاز دەگەیەنینە 20 گەڕەکی کەرکوک، بەشێوەیەک بۆ هەر گەڕەکێک 10 ئۆتۆمبێل ڕەوانە دەکەین.




