Plus4
berî 5 saet
حه‌شدی شه‌عبی: له‌هێرشی سەر بارەگاکەمان له‌ئه‌نبار چه‌كدارێكمان گیانی لەدەستداو 5ی تریش برینداربوون
لەڕاگەیاندراوێکدا، دەستەی حـ.ـه‌شـ.ـدی شه‌عبی ئاشکرایکرد: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ئەنجامی هێرشێكی ئه‌مریكی - ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانیان له‌سنووری قه‌زای قائیم له‌پارێزگای ئه‌نبار، چه‌كدارێكیان بووەتە قوربانی و 5 چه‌كداری تریش برینداربوون.
دەستەکە له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت: سه‌عات 5:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، لیوای 45 له‌نزیك ده‌روازه‌ی سنووری له‌قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار، ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌مریكی - ئیسرائیلی بووه‌وه.
دەشڵێت: له‌هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی هێزه‌كانمان گیانی لەدەستداوەو 5ی تریش برینداربوون كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه.





