Plus4
berî 1 saet
🔻یەکێک لە 55 داواکراوەکانی بەعس لەهەولێر گیانی لەدەستدا
شەوی رابردوو تاهیر جەلیل حەبوش تکریتی لەتەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
سالم جومەیلی ئەفسەری پێشوی موخابەڕاتی عێراق لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاندووە کە سبەی 4ی نیسان؛ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لەمزگەوتی جەلیل خەیات لەهەولێر.
- تاهیر جەلیل حەبوش کێ بوو؟
تاهیر جەلیل لەدایکبوی ساڵی 1950ی شاری تکریت بوو، دوایین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق (موخابەڕات) بووە لە سەردەمی سەدام حسێن.
ناوبراو لەساڵی 1999 بۆ 2003 سەرۆکی دەزگای موخابەڕات بوە.
- لەچەند پۆستێکی دیکەشدابوە کە ئەمانە بونە:
>بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی عێراق
>پارێزگاری زیقار
> بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی
حەبوش؛ یەکێک بوو لەو 55 کەسەی ناویان لە لیستی داواکراوانی ئەمریکادا هەبوو، و خەڵاتێکی 1 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی دیاریکرابوو.
دوای روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ بێسەروشوێن بوو و تا شەوی رابردوو کە لەهەولێر کۆچی دوایی کرد چارەنوسی نادیاربوو.




