پەیوەندی کردن
Plus4
berî 2 saet

ترەمپ لەسەر بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

 

 

 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی X نووسیوێتی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت ئەمریکا لە سوریا پێگەیشتووەو تێیدا پەیامی سەرکۆنەکردنی توندی دۆناڵد ترەمپس بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پێ گەیاندووە.

 

هەر لەو پەیامەدا، نێچیرڤان بارزانی رێز و پێزانینی خۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.