نەخۆشخانە
plus4
پێش ٢ ساڵ

بە پێی بە دواداچونێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی تەنها لە بەغدا لە ٨٧٪  پزیشکەکان روبەروی توندوتیژی بونەتەوە بە بەکارهێنانی ووشەی نەشیاو و لێدان و هەندێ جارش بە چەک لە لایەن کەس و کاری نەخۆشەوە 

 

مەریەم عەلی کە خانمێکی پزیشکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدای پایتەخت بە رۆژنامەکەی راگەیانی رۆژێک لە ئامادەکاری دا بووم بۆ چونە ناو هۆڵی نەشتەرگەری مێشک و ئەعساب بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەوەندەم زانی پیاوێک پەلەماری دام و خستمیە سەر زەوی بە توندی چەقۆیەکی خستە سەر پشتم و تێگەیشم کە کۆتایی ژیانمە هەر بۆیە نەفرەت لەو رۆژەدەکەم  کە بومەتە پزیشک لە عێراق ،وە هەر ئەمەش وای کردووە کە منش وەک زۆربەی پزیشکەکانی تر بیر لە کۆچ کردن بکەمەوە بۆ دەرەوەی ووڵات .