plus4
berî 2 saet
فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە بریندارە
فەرماندەی لیوای 16ی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەفسەرێکی لیواکەیەوە تەقەی لێکراوەو لەئێستادا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێڕی چڕدایە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو بووە، بەهۆی دەمەقاڵەی نێوانیان شەڕ ڕوویداوەو ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب تەقەی لە عەمید هێرش عەلی غابات؛ فەرماندەی لیوای 16 کردووەو سێ فیشەکی بەرکەوتووە.




