سلێمانی و هەڵەبجە
plus4
berî 2 saet

نزیکەی 7 هێرشی مووشەکی و درۆنی کرانە سەر هەڵەبجەو سلێمانی

 

ئەمشەو لەکات و شوێنی جیاوازدا، نزیکەی 7 هێرشی مووشەکی و درۆنی کرانە سەر هەڵەبجەو سلێمانی.

دەووترێت یەکێک لەهێرشەکان بۆسەر بارەگای هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بووە.

هێرشێکی تریشیان بۆسەر بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بووەو هێرشی سێیەمیش زیاتر لەجارێک بۆسەر بارەگای کۆنی یو ئێن بووە لەشارەکە.

دەووترێت هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووەو بەشێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچ دراونەتەوە.

بەو هۆیەوە ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، پەیامێکی بەپەلەیان ئاراستە دانیشتووانی شاری سلێمانی کرد، بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان، بەهیچ شێوەیەک لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

عەقید کارزان شێرکۆ؛ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە یەک کاتدا دوو هێرشی درۆنی و دوو هێرشی موشەکی لەئاسمانی نزیک فەرماندەیی هێزەکانی 70 لە سلێمانی ڕوویاندا.

دەووترێت دوو درۆن لەلایەن هێزەکەوە تێکشکێندراون.