plus4
berî 2 saet
بەهۆی کێشەیەکی دوژمندارییەوە 9 کەس بوونە قوربانی
ئەمشەو، لەناحیەی کەورگۆسکی سەر بەقەزای خەباتی پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی دووژمندارییەوە، 9 کەس بوونە قوربانی.
بەهۆی ئەو کێشە کۆنەوە، جارێکیتر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، تەقە لەیەکتر کراو جارێکیتر کارەسات دروستبوو.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: شەڕەکە لەنێوان ئەندامانی یەک بنەماڵەدا بووە کە خاڵ و خوارزا بوون، بەو هۆیەشەوە 6 کەس کوژران و 3 کەسی تریش برینداربوون.




