یەکێتی
plus4
berî 2 saet

پڵەس فۆڕ گۆڕانکارییە حزبییەکانی یەکێتی لەکەرکوک ئاشکرا دەکات

 

گۆڕانکارییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپۆستی بەرپرسی مەڵبەندو مەکتەبەکانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4 کەرکوک دەبێتە دوو مەڵبەند؛ مەڵبەندی سەنتەری کەرکوک لەگەڵ مەڵبەندی دەوروبەر.

رەوەند مەلا مەحمود وەک بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک دەمێنێتەوە؛ هیوا عەبدوڵا ( هیوا رەش ) دەبێتە بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک.

مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک؛ هەردوو قەزای دووبز و داقوق و ناحییەکان دەگرێتەوە.

مەڵبەندی کەرکوکیش سەرپەرشتی کۆمیتەکانی ناو شار دەکات.

جگە لەکەرکوک یەکێتی گۆڕانکاری لەبەرپرسی مەڵبەندو مەکتەبەکانی دیکەش کردووە، بەم شێوەیە:

🔶وەستا رەسول - سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی

🔶رێواز فائق - لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتی

🔶كاروان گەزنەیی - وتەبێژی یەکێتی+ لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران

🔶کاروان یاروەیس - لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین

🔶عومەر عەلی - لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان

🔶حەیدەری ئاسایش- لێپرسراوی مەڵبەندی ڕانیە

🔶جەزا سەید مەجید- لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی

🔶سالار مەحمود- لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی

🔶سەرکەوت زەکی - لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی

🔶ئەمەل جەلالیش - لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكانی یەکێتی

🔶ئاراس ئاغا - بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوا

🔶بڵند شاڵی - بەرپرسی مەڵبەندی زاخۆ

🔶نەوشیروانی ئاسایش - بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ

🔶دێوالی حاجی - بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی