Plus4
berî 1 saet
ئاوات شێخ جەناب: باسی 120 ملیار دیناره‌كه لای عێراق خۆیشی نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت
ئاوات شێخ جه‌ناب؛ وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا ڕایگەیاند: باسی ئه‌و بابه‌ته لای عێراقیش نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه كردوومانه‌و ناردوومانه.
ڕاشیگەیاند: باسی 120 ملیار دیناره‌كه لای عێراق خۆیشی نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت.
جەختیشیکردەوە: ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمە ئەنجامیداوە بۆ بەغدا، تا ئەوانیش مووچەی مانگی ئازار بنێرن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وتی: لیستی مووچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ڕاپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی شووبات، ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت.




