Plus4
berî 2 saet
دۆناڵد ترەمپ: گەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن وێستگەکانی کارەبا و نەوت و دوورگەی خارک لەناودەبەم
دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تروس ڕایگەیاند: گەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن وێستگەکانی کارەبا و نەوت و دورگەی خارک لەناودەبەم.
🔸 ئەمریکا لەدانووستانێکی جدیدایە لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان.
🔸 لەگفتوگۆكانمان پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە.
🔸 گەر نەگەینە ڕێککەوتن (كە پێدەچێت ڕێككەوتن بكرێت)، بەڵام گەر نەگەین بەڕێککەوتن و گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئەوا سەرجەم وێستگەکانی کارەبا، بیرە نەوتییەکان و دوورگەی خارکی ئێران لەناودەبەم.
🔸 گەر ڕێكنەكەوین، لەتۆڵەی ئەو سەربازانەمان کە لە 47 ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئێرانەوە کوژراون، چیتر دەست لەدامەزراوە گرنگەکانی ئەو وڵاتە ناپارێزین.




