Plus4
berî 2 saet
خەریکە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی لەنێوان عێراق و سوریا ڕوودەدات
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند بنکەیەکمان لە نزیک سنووری عێراق کرانە ئامانج.
ئاشکراشیکرد: یەکینەکانمان توانییان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوەو بەشێکی زۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان خستە خوارەوە.
دەشڵێت: لەئێستادا تاوتوێی بژاردەكان دەكەین، وەڵامی گونجاومان دەبێت بۆ ڕێگریكردن لەهەر دەستدرێژییەك بۆسەر خاكی سوریا.




