Plus4
berî 2 saet
فێڵێکی دزینی پارەی هاوڵاتیان لەڕێی ماستەرکارتەوە ئاشکرا دەبێت
ماوەیەکە چەند باندێک لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە هەوڵی دزینی پارەی هاوڵاتیان لەنێو ماستەرکارتەکانیان دەدەن.
لەو رووەوە، چەندین سکاڵای هاوڵاتیان گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی plus4 و دەڵێن پارە لە هەژمارەکەیان و لەڕێی ماستەرکارتەوە دەرهێندراوەو دزراوە
ئەو باندە تەلەفۆن بۆ خاوەن ماستەرکارتەکان دەکەن و خۆیان وەکو کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بەو بوارە دەناسێنن ، پاشان داوای کۆدێک دەکەن کە بۆ مۆبایلی خاوەن ماستەرکارتەکە هاتووە، ئەگەر کۆدەکەیان پێیگات ئەوە دەستیان بەهەژمارەی خاوەن ماستەرکارتەکە دەگات و پارەی لێ دەردەهێنن .
پسپۆڕان داوا دەکەن خاوەن ماستەرکارتەکان لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەو شێوەیەدا ، هیچ کۆدێک کە بۆ مۆبایلەکەیان هاتووە یان هەر زانیارییەکی دیکەی خۆیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکی دیکە هاوبەش نەکەن .




