کارمەند
plus4
berî 2 saet

تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەی گشتی ساڵی 2026 جێیان بکرێتەوە و بکرێن بە هەمیشەیی.

پەرلەمانتار مستەفا عەبدولهادی کامل بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکە، تەواوی ئەوانەی گرێبەستی پەروەردەن کە نزیکەی 50 هەزار کەس دەبن لەگەڵ گرێبەستانی ئاسایشی خۆراک و هەروەها ئەوانەی گرێبەستی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و نەوتن لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانی کارەبا کە بە خوێنەرانی کاتژمێر کارەبا ناسراون (قراء المقایس) لە بودجەی ئەمساڵدا حێگیردەکرێن و دەکرێن بە هەمیشەیی.