مین
plus4
berî 2 saet

🔻زیاتر لە هەشت ملیۆن عێراقی لەنێو مینی چێندراو و پاشماوەکاندا جەنگدا دەژین

 

وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد ، تائێستا توانیویانە 62 لە سەدی خاکی عێراق لە مینی چێندراو و پاشماوەکانی جەنگ پاکبکەنەوە.

دەشڵێت، کۆی گشتی ئەو خاکەی عێراق کە بەمینی چێندراو و پاشماوەکانی جەنگ تەنراون زیاتر لە چوار ملیار مەتر دووجارە.

دەشڵێت نزیکەی 8 ملیۆن و 500 هاوڵاتی عێراقی لەنێو مینی چێندراو و پاشماوە جەنگییە کوشندەکاندا دەژین .