مەڵبەند
plus4
berî 1 saet

سالار حەکیم: بەهۆی plus4 بە منداڵی ئەو شەهیدە شادبوم کە پارەی راپەڕینی پێداین

 

سالار حەکیم حەمە رەش کادری پێشکەوتوی یەکێتی سوپاسنامەیەکی پێشکەش plus4 کردووەو دەڵێت: دوای چاوپێکەوتنەکەی ئێوەو باسکردنی وردەکارییەکانی راپەڕینی 1991 کە تێیدا باسی هاوڵاتییەکی نیشتیمان پەروەرم کرد کە بۆ راپەڕین، بڕی 2 هەزار دینارمان لێی قەرز کردو دواتر لەراپەڕیندا خۆی شەهید بوو.

کوڕێکی ئەو شەهیدە پەیوەندی پێوەکردم و سوپاسی وەفاداری کردم و لەگەڵ رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لەبارەگای مەڵبەند پێشوازیمان لێکرد.

دەشڵێت: سوپاسی plus4 دەکەم بەهۆی ئەوانەوە بە کەسوکاری ئەو شەهیدە تێکۆشەرە گەیشتم.