Plus4
berî 2 saet
پەرلەمانتار دیلان غەفور: رێگا نادەین کارەبای داقوق و دوبز بەخرێنەسەر حەویجە
پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە تا فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای داقوق و دوبز نەخرێنەسەر حەویجە
دەشڵێت، ئەمڕۆ سەردانی بریکاری وەزارەتی کارەبای کردووە لە بەغداد، نووسراوێکی ئاڕاستە کردووە تێیداو جەختی کردەوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەوەن فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا لە قەزای حەویجە بکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوە نین دابەشکردنی کارەبای قەزاکانی دوبز و داقوق بەخرێنەسەر حەویجە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو بەوردی لێکەوتەکانی ئەو هەنگاوەم لە ڕوی سیاسی و جوگرافی و ئابورییەوە خستەڕوو کە خزمەت بە دانیشتوانی ناوچەکە ناکات.
دەشڵێت بریکاری وەزیری کارەبا رەزامەندی دەربڕی دیراسەی داواکە بکات،ز کار لەسەر ئەوە بکات تەنها حەویجە فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای بۆ بکرێتەوەو داقوق و دوبز لەسەر ناوەندی شاری کەرکوک بمێننەوە.




