Plus4
berî 2 saet
داوایەکی مەسعود بارزانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رەتدەکرێتەوە
ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق, داوایەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتدەکەنەوە
ئەو فراکسیۆنانە رایانگەیاندووە، یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراقدا ، تەنها بابەتێکی سیاسی نییە، بەڵکو سوربونە لەسەر یەکلاییکردنەوەی بابەتێکی نیشتیمانی.
دیاریترین ئەو فراکسیۆنانەی کە داواکەیان ڕەتکردوەتەوە بریتین لە.. بابلیون، سادیقون، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، تەقەدوم، فەزیلە، خەدەمات مونتەسیرون، نەوەی نوێ، هەڵوێست، حیکمە، تەسمیم، تەشریع.
هاوکات هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەی دووپاتکردەوە، لەژێر هیچ دۆخێکدا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواناخرێت و ئەو بابەتە ئیستحقاقێکی دەستورییەو ئەرکەو پێویستە یەکلاییبکرێتەوە.




