مەسعود بارزانی
Plus4
berî 2 saet

مەسعود بارزانی داوا لەچوارچێوەی هەماهەنگی دەکات هەڵبژاردن دوابخات

 

مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نامەیەک ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات تا هەڵبژاردن دوابخات.

 

لەنامەکەیدا بارزانی دەڵێت:

لەسۆنگەی پەرۆشی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلی عێراقمان و ئەو تەحەددییە چارەنووسسازانەی ئێستا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، پێویستمان بەزمانی لێکتێگەیشتن و پابەندبوونە بە بنەماکانی دەستوور.

 

دەشڵێت: پێمانوایە بانگەشەی ئێستا بۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران، پێویستی بەڕاوێژی زیاتر هەیە بۆ ڕەچاوکردنی مافی هەموو پێکهاتە سیاسییەکان بەپێی قەبارەی هەڵبژاردنیان.

 

بارزانی وتیشی: پارتی لەسەرەتاوە جەختی لەگرنگیی تێگەیشتنی لایەنەکان کردووەتەوە، بەڵام هەوڵدان بۆ سەپاندنی بابەتەکان یا پەلەکردن تێیاندا دەبێتە هۆی ئەنجامی پێچەوانەو دابەشبوونی قووڵتر کە وڵات لەم قۆناغە هەستیارەدا پێویستی پێی نییە.

 

ڕوونیشیکردەوە: پەرۆشی بۆ بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی، پێویستی بەگفتوگۆی زیاتر هەیە بۆ گەیشتن بەچارەسەری گونجاو.