plus4
berî 2 saet
سیپان حەمۆ: لەعێراقەوە بە 4 درۆن بنكەی قەسرەك لەڕۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج
سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەگری سوریا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: بەتووندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە ڕۆژهەڵاتی سوریای کردووەتە ئامانج کە ئەمڕۆ لەڕێگەی 4 درۆنەوە لەنێو خاکی عێراقەوە هێرشكرایە سەر بنکەی ئەمریکا لەقەسرك لەسوریا.
لەوبارەیەوە سیپان حەمۆ؛ لەسەكۆی "X" نووسویەتی: درۆنەکان بێ هیچ زیانێکی گیانی خراونەتە خوارەوە.
وتیشی: ئێمە عێراق بە بەرپرسیار دەزانین و داوادەکەین ڕێگری لەدووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بکات، چوونکە هەڕەشە لەسەقامگیریی وڵاتەکەمان دەکات.




