سودانی
Plus4
berî 2 saet

سودانی بۆ نێچرڤان بارزانی: ئەوانەی ماڵی ئێوەیان كردوەتە ئامانج دەدۆزمەوە

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە نێچرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیران، سودانی لەتەلەفۆنەكەدا ئیدانەی هێرشەككردنە سەر ماڵی نێچرڤان بارزانی لەدهۆك كردووە و ستایشی رۆڵی نیشتیمان پەروەری ناوبراوی كردووە.

وتوشێتی: تیمێكی ئەمنی- هونەری هاوبەش لەدەزگا ئەمنییەكانی بەغدا و هەولێر پێكدەهێنین و لێكۆڵینەوە بە روداوەكە دەكەین، تۆمەتبارەكان دەستنیشان دەكەین و هەموو رێوشوێنێكی یاساییان لەدژ دەگرینەبەر.

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیدی كردوەتەوە، رێگە نادەن گروپە لەیاسا دەرچوەكان، عێراق ملكێچی ململانێی ناوچەكە بەرێت و هەموو رێكارێك بۆ پاراستنی سەروەری عێراق دەگرنەبەر.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش كراوەتە سەر خانوەكەی نێچیرڤان بارزانی لەپارێزگای دهۆك بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانەوە نەخراوەتەڕوو.