Plus4
berî 1 saet
171 پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکەن
عەباس حەیال، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: 171 پەرلەمانتاری شیعەو سوننەو کورد، واژۆیان کۆکردووەتەوە تاڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن، تەنانەت گەر حزبەکانیشان ڕازی نەبن.
حەیال؛ ئاشكرایدەكات: زیاتر لە 171 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە بۆ داواکاری لەسەرۆکایەتیی پەرلەمان تابڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بخاتە نێو کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت، یا بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ هەمان مەبەست.
حەیال؛ دەڵێت: دۆخی وڵات بەرگەی مانەوەی حکومەتێکی کاربەڕێکەر ناگرێت کە هیچ دەسەڵاتێکی نییە، بەتایبەت کە ئێمە لەنێو دۆخێکی سەختداین بەهۆی ئەو جەنگەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە.
جەختدەکاتەوە کە عێراق پێویستی بەحکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو هەیە، هەربۆیە داواکاری بۆ کۆکردنەوەی واژۆ هەبووەو تائێستا گەیشتووەتە 171 واژۆ.
ڕوونیشیکردەوە: تەنانەت گەر دانیشتنی ئاسایی ئەنجامنەدرێت، داواکاری هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەوانیش وەک پەرلەمانتاران هەڵوێستیان دەبێت گەر ئەو دانیشتنە ئەنجامنەدرێت.




