ڕێکەوتن
Plus4
berî 1 saet

بەغدادو واشنتۆن هەماهەنگی ئەمنی دەکەن

 

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەمریکا لەچوارچیوەی هاوبەشی ستراتیژی و هەماهەنگی ئەمنی و سیاسی و ئابوری پێکهێندراوە.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا رونیکردوەتەوە ، لە کۆبونەوەی یەکەمی لیژنە هاوبەشەکە کە لە 26ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو ، هەردوولا رێکەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگی نێوانیان بەمەبەستی رێگریکردن لە پەلامارە تیــ..ــرۆریستییەکان و گرنتی بەکارنەهێنانی خاکی عێراق وەکو خاڵی ئەنجامدانی پەلامارێک کە گەلی عێراق و هێزە ئەمنییەکان بکاتە ئامانج، ئەمە وێڕای پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەکان و ئەو ئەمریکیانەی لە عێراقن.

 

دەشڵێت ، هەردوولا رێکەوتن لەسەر ئەوەی عێراق بەدوربگریت لەو جەنگ و ئاڵۆزییەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری خاکەکەی.