Plus4
berî 1 saet
لە هەرێم 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان، بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون.
وتیشی ،بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاددەکات، پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتایی وەرزدا هەیە، بەنداوی دەربەندیخانیش 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بەگوێرەی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێت".
ئەوەش دەخاتەڕوو، " بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادیکردووە و نزیکە لە پڕبوون 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە کە 60%ی ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون.




