فایەق زێدان
Plus4
berî 2 saet

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەتووندی دژی بڕیاری گرووپە چەکدارەکان بۆ بڕیاری شەڕی تاکلایەنە هاتە وەڵام

 

فائق زێدان؛ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بەتووندی دژی بڕیاری گرووپە چەکدارەکانی عێراق هاتەدەنگ و بڕیاری تاکلایەنەی جەنگی لەلایەن ئەو گرووپانەوە بەلەکەدارکردنی شکۆی دەوڵەت ناوزەندکرد.

 

🔸 کاتێک گرووپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی تاکلایەنە شەڕ ڕادەگەیەنن، شکۆی دەوڵەت لاوازدەکەن و سەروەریی یاسا تێکدەدەن.

 

🔸 ڕاگەیاندنی شەڕی نافەرمی، دەتوانێت دەوڵەت بخاتە بەردەم گۆشەگیریی نێودەوڵەتی یا سزاوە، بەهۆی ئەو کارانەی کە یاسا پێشێل دەکەن.

 

🔸 ڕاگەیاندنی شەڕی تاکلایەنە لەلایەن کوتلە چەکدارەکانەوە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر دەوڵەت و کۆمەڵگە دروستدەکات.

 

🔸 دەستووری عێراق چوارچێوەیەکی یاسایی وردی بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی شەڕ داناوە کە هاوسەنگی لەپاراستنی دەوڵەت لەمەترسییەکان و سیستمی دیموکراسی دەکات.

 

🔸 ڕاگەیاندنی دۆخی شەڕ لەعێراقدا بەشێوەیەکی تاکلایەنە یا ئارەزوومەندانە ناکرێت، بەڵکو پێویستی بەڕێکاری تایبەتی دەستووری هەیە.

 

🔸 کردەوەی هەندێک لەگرووپە چەکدارەکان و هەوڵەکانیان بۆ بڕیاردانی تاکلایەنە سەبارەت بەشەڕو ئاشتی، هەڕەشەیەکی جددین بۆسەر سەروەریی دەوڵەت و سەقامگیری کۆمەڵگە.

 

🔸 ڕاگەیاندنی باری شەڕ پێویستی بەڕەزامەندیی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ کۆدەنگیی نیشتمانی بەرلەوەی بەشداریی شەڕی چەکداری بکەن.

 

🔸 ڕاگەیاندنی شەڕ بەشێوەیەکی تاکلایەنە هەڕەشە لەسیستمی دیموکراسی دەکات.

 

🔸 ڕاگەیاندنی باری شەڕ یا باری نائاسایی، پێویستیی بەداواکاریی هاوبەشی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندیی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە.

 

🔸 پێویستە هەڵگرتنی چەک لەدەوڵەتدا سنووردار بکرێت، بۆ زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بوونیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز لەسەر بنەمای یاساو شەرعیەت.

 

🔸 بڕیاری ڕاگەیاندنی شەڕ تەنها لەدەستی دەوڵەتدایە.

 

🔸 بڕیاردانی تاکلایەنە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ، پشێوی و ناسەقامگیری دروستدەکات و دوورنییە وڵات ڕابکێشێتە نێو ململانێی نێوخۆیی یا ناوچەیی، ئەویش گەر ئەو شەڕە بێ کۆدەنگیی نیشتمانی بێت.