نێچیرڤان
Plus4
berî 1 saet

نێچیرڤان بارزانی: ئێران سەرەخۆشیی لێکردووین و دەڵێت: هەڵەمان کردووەو لێکۆڵینەوە دەکەین

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەربارەی بۆردوموومانەکەی دوێنێی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئێران سەرەخۆشیی لێکردووین و دەڵێت هەڵەمان کردووە.

 

🔸 دوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، پەیوەندیمان بەئێرانەوە کردووەو داوای ڕوونکردنەوەمان لێکردوون.

 

🔸 ئەوان دەڵێن: بەهەڵە هێرشەکەمان ئەنجامداوەو لێکۆڵینەوەی لێدەکەین.

 

🔸 ئێران زۆر بەداخ بوون بۆ ئەوەی دوێنێ ڕوویداو پەیامی سەرەخۆشییان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

 

🔸 چاوەڕوانین بزانین وەڵامی ئێران چی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.