Plus4
berî 1 saet
بەفەرمی ئاشکرابوو.. سوپای پاسداران هێرشەکەی سەر گوندی لوبنانی ئەنجامداوە
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، نزیك لەسوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە، دیمەنی ساتی كردنە ئامانجی تاوەرێكی نیشتەجێبوونی لەشاری هەولێر بڵاوكردووەتەوە.
ئەو تاوەری نیشتەجێبوونەش هەمان ئەو باڵەخانەیەی گوندی لوبنانییە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران هێرشکردووەتە سەر هۆتێلێک لەشاری هەولێر کە مەبەستی گوندی لوبنانییەو دەڵێت: ئەفسەرانی ئەمریکیی تێدا نیشتەجێن و دەمێننەوە.




