Plus4
berî 1 saet
جارێکیتر هێرشکرایەوە سەر حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی و قوربانی هەیە
بەیانیی ئەمڕۆ، جارێکیتر فڕۆکە جەنگییەکان هێرشەکانیان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی لە ئەنبار دەستپێکردەوە.
هێرشی ئەمجارەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی ئاسمانیی حەببانییە بووە لەپارێزگاکە کە هێزەکانی سوپای عێراق و حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی تێدان و ڕاستەوخۆ نێو بنكەكە بۆردوومانكراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆسەر هەمان بارەگایە کە دوێنێ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەو بارەگایەیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 چەكداری حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
تائێستا زانیاریی ورد لەسەر ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئەمڕۆ نییە، بەڵام بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک ئەفسەرو سەرباز بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەكی پزیشكی عێراقی ئاشکرایدەکات: لەهێرشەكەی حەبانییەدا کە پێگەکانی حەشدی شەعبی لێیە، بەڵام سەربازانی سوپای عێراق بەركەوتوون.
میدیاكانی عێراقیش بڵاویانکردەوە: ئەو ئەفسەرو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوەو برينداربوون لەبەشی پزیشكی سەربازين، ئەویش بەوپێیەی هێرشەكە بنكەی تەندروستیی سەربازگەكەی كردووەتە ئامانج.
🔻 ڤیدیۆی ساتی بەئامانجگرتنەکە لێرەوە ببینن 👇
https://t.me/plus4news/37365?single




