Plus4
berî 1 saet
مەسرور بارزانی: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی ئەم دوژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێم
مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ لەبەرامبەر هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر بارەگایەکی پێشمەرگه ڕایگەیاند: هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر.
مەسرور بارزانی دەڵێت: هێرشی دووژمنکارانەی غەدرو خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆسەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزارو سەرکۆنە دەکەین کە لەئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهیدو 30 پێشمەرگەش برینداربوون.
وتیشی: سەرەخۆشی لەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لەخودای گەورە دەکەم.
جەختیشیکردەوە: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی ئەم دووژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینەبەرو داوا لەحکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دووژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.




