شەهیدانمان
Plus4
berî 2 saet

لەهێرشێکی موشەکیدا 5 پێشمەرگە شەهیدبوون و 50 پێشمەرگەش برینداربوون

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسنووری سۆران، هێرشكرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەهێرشەکەدا لەئەنجامدا 5 پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیکەی 50 پێشمەرگەش برینداربوون.

 

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 6 مووشەك کرایە سەر بارەگای فیرقەی 7ی هێزەكانی 80ی پێشمەرگە لە سپیلك، لە سنووری خەلیفان، بەهۆیەوە 5 پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیکەی 50 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

 

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ چیای گەشتیاریی كۆڕەك بەمووشەك كرایە ئامانج و دوو درۆنیش لەسەر ئاسمانی سۆران و ڕواندز تەقێندرانەوە.