کوشتن
Plus4
berî 3 saet

بارەگایەکی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی خاپوور کراو چەندین فەرماندەیان گیانیان لەدەستدا 

 

کەمێک بەر لەئێستا، لەنزیك فڕۆكەخانەی هەزبەی حەبانیەی سەربازی پارێزگای ئەنبار، فڕۆكەی جەنگی بارەگایەكی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی بۆردوومانكرد.

 

بەهۆی هێرشەکەوە ئاگرێكی گەورە لەبارەگاكە كەوتووەتەوە.

 

بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، لەهێرشەکەدا چەند فەرماندەیەک گیانیان لەدەستداوە.

 

یەکێک لەو فەرماندانە. (سەعد دوای بعێجی)، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی لەئەنبار.

 

یەکێکی تریش لەو فەرماندانەی لەهێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە (حەیدەر ئەلمەعموری) بەڕێوەبەری ئەمنی حـ.ـەشـ.ـدە لەئەنبار.

 

فەرماندەی سێیەمیشیان کە لەهێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە (واسق فەرتوسی) بەڕێوەبەری هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبییە لەڕۆژهەڵاتی ئەنبار.

 

چوارەم فەرماندەش کە لەهێرشەکەی ئەمشەودا گیانی لەدەستدا، قاسم موسڵح؛ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای ئەنباری حـ.ـەشـ.ـدی شەعبییە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، 52 ئەفسەرو چەکداری حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی لەهێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون کە جگە لەو فەرماندانە زیاتر لە 15 کەسی تر گیان لەدەستداوە.

 

🔻 ڤیدیۆی ساتی هێرشەکە لێرەوە ببینن 👇

 

https://t.me/plus4news/37319?single