Plus4
berî 2 saet
🔻سودانی دۆخی نەوت و وزەو هەناردەی نەوت لەکەرکوکەوە تاوتوێی دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دۆخی نەوت و وزە لە عێراق کرد.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەئامادەبوونی وەزیری نەوت و یاریدەدەرانی وەزارەت و ڕاوێژکارانی وزە و ئابووری و بەرپرسانی بەشی سووتەمەنی وەزارەتی کارەبا ئامادەیبون، پێداچوونەوە بە پلانەکانی وەزارەتی نەوت و سۆمۆ و بەرپرسانی کەرتی وزە لە وەزارەتی کارەبا کرا.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری نەوت رایگەیاند، یەدەگی پێویستی سووتەمەنی جۆراوجۆر لەبەردەستن کە پێویستن بۆ پاراستنی سەقامگیری وزە لە وڵاتدا، لەگەڵ بەردەوامبوونی پاڵاوگەکان لە کارکردن بە توانای تەواو و بە شێوەیەکی سەقامگیر .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشنیازەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری کەرکوک-جەیهانەوە کرا، لەگەڵ پێشنیاری نوێی هەناردەکردن.




