Plus4
berî 1 saet
بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پارتی
کەمێک بەر لەئێستا، بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پارتی.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای فەوجی 3ی لیوای 14 پیادەی هێزەکانی پارتی دا لەسەر چیای قەرەچووغ.
ڕوونیشیکردەوە: بارەگاکەی پارتی کەوتووەتە سەر ڕێگەی مەخمور - هەولێر کە بە بازاڕگەی چیای قەرەچووغ بەناوبانگە.
ئاشکراشیکرد: درۆنەکە ئامانجەکەی بەتەواوی پێکاوە، بەهۆی هێرشەکەوە سێ پێشمەرگەی فەوجەکە برینداربوون.




