هێزی پێشمەرگە
Plus4
berî 2 saet

وەزارەتی پێشمەرگە: جارێکیتر بەدرۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە

 

 

وەزارەتی پێشمەرگە، لەبەیاننامەیەکدا بەتووندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگایەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای چەمچەماڵ دەكات و هێرشەكەش بەكردەویەكی تێكدەرانە ناوزەند دەکات.

 

🔸 ڕاگەیاندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە:

 

شەوی ڕابردوو، جارێکیتر تاقمە تیـ.ـرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیاندایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانەو لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری چەمچەماڵ، بەتووندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

 

دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆسەر بارەگاکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بەگشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.

 

جارێکیتر داوا لەفەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە

٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦