سەردانیکردن
Plus4
berî 1 saet

ڕێبوار تەها پێشوازی لە تەرمی شەهیدەکەی کەرکوک کرد

 

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە پرسەنامەیەکی بۆ شەهیدبوونی ئەفسەرە گەنجەکەی کەرکوک بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ئەفسەر و ڕۆڵەی کەرکوک (سەرمەد تەیب بەرزنجی)مان پێگەیشت، کە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا لە ناو تەلاری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت شەهید بوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیکمان لە تەرمی پیرۆزی کردووەو سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی کرد. 

 

لێرەوە سەرەخۆشی لە بەڕێز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئەفسەران و کارمەندانی دەزگاکە دەکەین.

 

داواکارین لە خوای گەورە شەهید بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.