plus4
berî 2 saet
عێراق بۆ رۆژنامەنوسان: بڵاوکردنەوەی شوێنی بۆردومانەکان قەدەغەیە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا داوا لە هاووڵاتییان و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن دەكات پابەندی تەواوی ڕێنماییەكان بن و بە بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ روداوەكانی ئێستا بكەن.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە دەكاتەوە:
1- بڵاوكردنەوە یان دەستاودەستكردنی ڤیدیۆ و وێنەی ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەیە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئاشكراكردنی شوێنە گرنگەكان و خزمەت بە نەیار دەگەیەنێت.
2- داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە شوێنی ڕووداوەكان نزیك نەبنەوە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەزگا پەیوەندیدارەكان تا ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.
3- داوا لە سەرجەم دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن دەكەین وردبن و شوێنی روداوەكان بە وردی بڵاو نەكەنەوە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.
4- لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە تەكنەلۆژییەكان (جرائم المعلوماتیە) و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگرینە بەر.




