plus4
berî 1 saet
شاندی دانووستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ ١٧ی ئاداری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، تایبەت بە بابەتی ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری گواستنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا.
حکوومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک، لەگەڵ نەوتی کێڵگەکانی ھەرێم، لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی ھەرێم – جەیھان.
ھەردوو حکوومەت ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنی ھەناردەکردنی نەوت لە سبەینێوە بۆ بازاڕە جیھانییەکان لە ڕێگەی بۆری ھەرێم.
رێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەناردەکراو بۆ گەنجینەی گشتی فیدڕاڵ.
ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێکارییە ئاسایشییە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کێڵگە نەوتییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی ھەناردەکردنی نەوت




