Plus4
berî 3 saet
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە تاوتوێدەکات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکی تاوتوێ بکات .
دانیشتنەکە بەئامادەبوونی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەرە گشتی کۆمپانی بەرهەمە نەوتییەکان.
دوای بەیاننامەکەی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بەوە هەرێم رێگرە لە هەناردەکردنی نەوتی بۆ تورکیاو وەڵامە توندەکەی وەزیری سامانە سروشتییەکان. فشارەکان لەسەر حکومەتی هەرێم زیادی کردووە داوا دەکەن لەم دۆخەدا رێگر نەبێت لە هەناردەکردنی نەوت بەتایبەتی کە هەناردەی نەوتی باشور بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە راگیراوە.




