Plus4
berî 2 saet
🔻وەزارەتی نەوتی عێراق هەڕەشە لە هەرێم دەکات
ئەم بەیانییە وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی تووندی دیکەی سەبارەت بە رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهانی تورکی لە رێی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوەو تێیدا هێش دەکاتە سەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و دەڵێت رێگریکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و نێوبانگی عێراق لە رووی نێودەوڵەتیەوە.
وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستوەتەڕوو، کارکردن لە بۆریی کەرکووک-جەیهان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستا، داوایان کردووە بۆریی نێوان وێستگەی سارلوا لە کەرکوک و هەروەها وێستگەی پێشابوور بە ئاراستەی بەندەری جەیهان بەکاربهێنرێت.
دەشڵێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، بۆری هەناردەی نەوتی کەرکوک ـ جەیهانی دامەزراوەیەکی فیدراڵییە و لەژێر بەڕێوەبردنی راستەوخۆی حکومەتی ناوەندیدایە.
داواش لە حکومەتی هەرێم کردووە لە بڕیاری رێگریکردن لە هەناردەی نەوت پاشگەز ببێتەوە، بەپێچەوانەوە حکومەتی فیدراڵی هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر.




