دەست گیرکردن
Plus4
berî 2 saet

بکوژی مامۆستاکەی هەولێر لەدیالە دەستگیرکرا

 

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ لەهەولێر مامۆستایەکی زانکۆی کوشتووەو تەرمەکەی سوتاندوەو دواتر ئۆتۆمبێلەکەی دزیبوو.

 

پۆلیسی دیالە دەڵێت: کاتژمێر 5 ی ئێوارە تۆمەتبارەکەمان لەبازگەی مەڕادیە دەستگیرکردووە بەئۆتۆمبێلە دزراوەکەشەوە.

 

هاوکات پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە؛ تۆمەتبارەکە تەمەنی 21 ساڵەو خەڵکی دیالەیە، ( دکتۆت دلێر ساڵح ) سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەری کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدینی کودتووەو تەرمەکەو ماڵەکەشی سوتاندووەو ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە و هەڵاتووە بەرەو کەرکوک و دواتر دیالە.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پۆلیسی دیالە توانیویانە دەستگیر بکرێت.