Plus4
berî 2 saet
حەشدی شەعبی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر پێگەکانیان ئاشکرا دەکات
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لەڕاگەیاندراوێکدا، گیان لەدەستدانی ژمارەیەک چەکداری لەهێرشەکەی ئەمڕۆدا بۆسەر پێگەکانیان ئاشکراکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، له‌هێرشێكی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر پێگه‌یه‌كمان له‌قه‌زای قائیم له‌پارێزگای ئه‌نبار، شه‌ش چه‌كدارمان كوژراون و چوار چه‌كداری تریشمان برینداربوون.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ڕاگه‌یاندراوەکەدا دەڵێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێگه‌یه‌كمان له‌سنووری قه‌زای قائیم له‌پارێزگای ئه‌نبار، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان كرا‌و له‌هێرشه‌كه‌دا شه‌ش چه‌كدارمان گیانیان لەدەستداوەو چوار چه‌كداری تریشمان برینداربوون.
دەشڵێت: له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بنكه‌و پێگه‌كانمان له‌عێراق چه‌ند جارێك هێرشمان كراوه‌ته سه‌ر.
جەختیکردەوە کە ئه‌م هێرشانه په‌رۆشیمان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركەکانمان له‌به‌رگریكردن له‌عێراق و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.





