BP
Plus4
berî 3 saet

کۆمپانیای bpی بریتانی لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوه

 

(بریتش پتریلیۆم) bpی بریتانی كارمەندەكانی لەكەركوك دەكێشێتەوە.

 

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەپلانیدایە لەماوەی یەك هەفتەدا هێڵی بۆریی نەوتی كەركوك - جەیهانی توركیا بخاتەوە كارو دەست بەهەناردەی نەوت بكات، بەڵام كۆمپانیای نەوتی باكوور ئاشكرایكرد کە كۆمپانیای بریتش پتریلیۆم (BP)ی بریتانی، ژمارەیەك لەكارمەندەكانی خۆی لەكێڵگەكانی نەوتی كەركوك كێشاوەتەوە.

 

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە بەپێی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، كۆمپانیای bpی بریتانی گەڕایەوە بۆ كاركردن لەكەركوك بۆ پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوت.

 

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی نەوتی عێراق بەکەناڵی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاند: کۆمپانیاکە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک کشاوەتەوە.

 

سەرچاوەیەکی تریش لەکۆمپانیاکەوە ئاشکرایکرد: ئەوانە تەواوی کارمەندانی کۆمپانیاکە نین، بەڵکو بەشێکی کارمەندانی کشاندووەتەوە.