Plus4
berî 3 saet
چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا هاتە وەڵام
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیاندراوێکدا، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەکێشەی هەناردەکردنی نەوت و ناکۆکییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند:
🔸 بەڕێوەبردنی مەلەفی نەوت و غاز دەبێت بەپێی دەستوورو یاسا کارپێکراوەکان بێت، کە سەروەریی دەوڵەت و مافی هەموو عێراقییەکان بپارێزێت.
🔸 داوا لەهەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بخەنە پێش هەموو شتێک و هاوکاریی جدی بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، بەتایبەت لەم ساتە هەستیارو چارەنووسسازەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
🔸 بەتووندی ناڕەزایی بەرامبەر بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەردەبڕێت و ئەو تۆمەتانەی نێو بەیاننامەکە ڕەتدەکاتەوە، چوونکە یارمەتیدەر نین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە.
🔸 چارەسەری ناكۆكییەكان دەبێت بەگیانێكی هاوبەشی نیشتمانی و بەرپرسانەی هاوبەشەوە بێت.





