کارتی خۆراک
Plus4
berî 3 saet

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵ بۆ کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک کارا کرا

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد: خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر کارتی ئەلیکترۆنیی بەشە خۆراک لەژمارەیەک پارێزگا کارا کرا.

 

ڕوونیشیکردەوە: ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەرەباڵغیی نێو فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

 

جەختیشیکردوە: خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لەپارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییەو موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لەسەدر، ڕەسافەو سەید شوهەدا) بەردەستە.

 

وەزارەتەکە دەڵێت: پلانێکی تۆکمەمان هەیە تا ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراقیش بگرێتەوە، بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەخێرایی و بەکوالێتییەکی بەرزتر.